هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە ژن و منداڵی یەمەنی کردە قوربانی

شه‌ممه‌ 8 كانونی دووه‌م 22 - 22:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=5740

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر شاری سەعدەی یەمەن، هەشت ژن و منداڵ بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە ئەمڕۆ ٨ی کانوونی دووەم، چوار جار هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئەلمەتلوح لە نزیک شاری سەعدە کە لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ئافرەتێکیش برینداربوو.

هاوکات هێرشە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە وادی ڕەسیان لە ئیدارەی مەقبنەی سەر بە پارێزگای تەعەز بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ و دوو ژن و هەروەها برینداربوونی دوو ژنی دیکە.

لەم ساڵانەی دواییدا هاوپەیمانی سعودیە چەندین جار ئەنساروڵڵای بە پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ تۆمەتبارکردووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە زۆرجار شوێنی نیشتەجێبوون و مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج و هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بە گشتی لە دژی بنکە سەربازییەکان و شوێنە ئابوورییەکان ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .