ڕووداوەکانی ئەفریقا، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هه‌ینی 7 كانونی دووه‌م 2022 - 22:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=5713

دوایین هەواڵەکان لە وڵاتانی نایجیریا، مالی، ئەتیۆپیا، میسر، سومالی و سودان

١- نایجیریا:
-ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەم چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ولتیهیای سەر بە ویلایەتی ئاداماوا. داعش لەم هێرشەدا ئاگر لە کڵێسا، خانوو و ئۆتۆمبێلی دانیشتووانی شارەکەدا بەردا.
-لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای نایجیریا لە شاری مارتێ، زیاتر لە ١٠ سەربازی نایجیریا کوژران و برینداربوون (وێنەکانی سەرەوە پەیوەستن بەم هەواڵە.)
-ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای نایجیریا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ڕێگای دیکوا-مارتێ کوژران و برینداربوون.

٢- میسر:
-بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی سەر بە سوپای میسر لە گوندی ئەبوالاعرج، کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

٣- مالی:
-لە ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای مالی و هێزە چەکدارەکانی بەرەی نوسرەتی ئیسلام و موسڵمانان لە سەر ڕێگای سەرەکی مالی لە دەوروبەری باندیگارا ڕوویدا. سەرچاوە خۆجێییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کۆمپانیای ڕاوێژکاری روسی (واگنەر) بەشداریان لەم پێکدادانە کردووە.

٤- ئەتیۆپیا:
-لە ٧ی کانوونی دووەم، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) گیانلەدەستدانی سێ پەنابەری ئیرتریای لەوانە دوو منداڵ و برینداربوونی چوار کەسی دیکەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەتیۆپیا بۆ سەر هەرێمی تیگرا ڕایگەیاند.

٥- سۆماڵی:
-لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی ئەلشەباب بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی شاری مۆگادیشو لە ٢ی کانوونی دووەم، سێ پۆلیسی سۆماڵی کوژران و سێ دیکەش برینداربوون.

٦- سودان:
-گروپەکانی ئازادی و گۆڕان لە سودان لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی سودان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستایان کرد.
خۆپیشاندانی سودانییەکان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی حکومەت لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی ئەم خۆپیشاندانە گەیشتووەتە ٦٠ کەس.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *