محەمەد حاجی مەحمود: هاوکارییەکانی شەهید سولێمانی کاریگەر بوو لە بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنی داعش
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: شەهید حاج قاسم سولێمانی لە بەرەنگاربونەوەی داعش، و لە هەموو بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆردا ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری بینی و ئێمە لە نزیکەوە شاهیدی تێکۆشانی ئەو بووین.
محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمێکدا کە بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوەڵانیان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە مەراسیمانە ئاسایی نییە، بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی لە وڵات و نیشتمانەکەی دا مەراسیم ئەنجام دەدرێت و ئەم جۆرە مەراسیمانە لە شاری سلێمانی، دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و هێزە سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە خەباتی هێزی پێشمەرگە لە دژی ڕژێمی بەعس کرد و گوتی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خاڵێکی بەهێز بوو بۆ خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە، چونکە کۆماری ئیسلامی بوو بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان.
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی کیمیابارانی هەڵەبجەی گەیاندە هەموو جیهان، و ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبوایە وەک ئەنفال بە بێدەنگی دەمایەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامنێران و پزیشکانی ڕەوانەی ناوچەکە [هەڵەبجە] کرد و هەواڵی ئەم ڕووداوەی گەیاندە هەموو جیهان کە هەڵەبجە وەک ناوچەیەکی کوردنشین لەلایەن سەدامەوە کیمیا باران کراوە و بریندارەکانی بۆ ئێران و تەنانەت بۆ وڵاتانی ئەوروپی گواستەوە.
ئەوەشی وت: پێشوازی ئێران و خەڵکەکەی لە بریندار و بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە، و هەروەها کۆچکردنی سێ ملیۆن ئاوارەی شەڕ بۆ ئێران، لەگەڵ هەبوونی پەیوەندی و هاوسنووری، بە خاڵێکی گرنگ بۆ هەردوولا دادەنرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە شەڕی سەپێندراودا، لە کاتێکدا سەدام هەوڵی لە ناوبردنی کورد و کوردستان دەدا، کورد و ئێران بە دەیان شەهید، لە سەنگەرێکی هاوبەشدا دژی ڕژێمی سەدام شەڕیان کرد، و ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ رابردوو و مێژووی پەیوەندییەکانمان.
محەمەد حاجی مەحمود هەروەها وتی: لە شەڕی دژی داعشدا، تیرۆریستانی داعش بە بەکارهێنانی باشترین و نوێترین چەکی سەربازی ئەمریکی هەڕەشەیان لە خەڵکی کوردستان دەکرد، کۆماری ئیسلامی یەکەم وڵات بوو کە بە چەک، لۆجستی و ڕاوێژکاری هاوکاری ئێمەی کرد.
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: شەهید حاج قاسم سولێمانی لە بەرەنگاربونەوەی داعش، و لە هەموو بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆردا ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری بینی و ئێمە لە نزیکەوە شاهیدی تێکۆشانی ئەو بووین.
نابراو ڕاشیگەیاند: کاتێک هێزە عێراقییەکان خەریکی گەشت و گوزار بوون، هێزەکانی سوپای پاسداران و فەرماندەکانی ئەو هێزانە وەک شەهید حەمید تەقەوی لە بەرەی پێشەوە بەرگرییان لە گەل و خاکی عێراق دەکرد.
ئەوەشی وت: ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا نەبووایە، ئەوا داعش بەغدا و دیمەشقی داگیر دەکرد، چونکە لە سەدا ٤٠ی خاکی عێراق و لە سەدا ٥٠ی خاکی سوریای خستبووە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمانەوە پشتیوانیان لە هێزەکانمان دەکرد، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە زۆرترین سەرکەوتنیان لە هێرشە زەمینییەکان بەدەست هێنا و بەدیهاتنی ئەو بابەتە گرنگە بە پشتیوانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و ڕۆڵی سەرەکی شەهید قاسم سولێمانی بەدەست هات.
ئەوەشی وت: حاج قاسم نەک هەر لە ماوەی ژیانیدا، بەڵکو بە شەهیدبوونیشی خزمەتی گەورەی بە کۆماری ئیسلامی کرد.
لێدوانەکان