سێیەم هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر

چوار شه‌ممه‌ 5 كانونی دووه‌م 22 - 20:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=5665

بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزوری سوریا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێرش کرابوویە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر. ئەمە سێیەم هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەو کێڵگەیە کە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا ئەنجام دەدرێت.

بە هۆی زیادبوونی هێرشەکان دژ بە پێگە و کاروانەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، پێشبینی دەکرێت ئەمریکییەکان بە بیانووی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە ڕێوشوێنی دژ بە بەرەی خۆڕاگری بگرنەبەر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .