هێرشە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی چەکداران + وێنەکان

سێشەممە 4 كانونی دووه‌م 2022 - 22:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=5612

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ چوارەمین ڕۆژی بە دوای یەکدا پێگەکانی چەکدارانی تەحریرئەلشام ـیان لە حەما و ئیدلب بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا پێگەکانی چەکدارانی تەحریرئەلشام لە شارۆچکەی دیرسنبل و ئەلبارە لە ناوچەکانی باشوری ئیدلب، شاری ئەلمەناز لە باکوری ڕۆژئاوای ئیدلب، شاری سرمین لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئیدلب و شاری ئەلعەنکاوی لە ڕۆژئاوای حەما ـیان کردە ئامانج.

ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ڕوسیا گەیشتۆتە ١٣ هێرش، بەشێوەیەک ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی مۆسکۆوە بە فشارە سەربازییەکان پێشکەوتنێکی سیاسی بەدەست بهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە سوپای سوریا پێگەکانی چەکدارانی لە دەوروبەری گوندی مەعرە ئەلنعسان لە ئیدلب و گوندەکانی دقماق و زەقووم و.. لە دەوروبەری باکوری ڕۆژئاوای حەما کردە ئامانجی هێرشە تۆپخانەییەکانی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *