گەڕانی تاڵیبان بەدوای داعش و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود + ڤیدیۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 2 كانونی دووه‌م 22 - 19:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=5515

چەکدارانی تاڵیبان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی باکوری کابوڵ دەست پێ کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە شاری کابوڵ، چەکدارانی تاڵیبان گەڕانێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکانی باکوری شارەکە دەست پێکردووە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی بە زۆر ناردنەوەی گەنجان بۆ کەمپی سەربازی و هەروەها دۆزینەوەی حەشارگە و دەستبەسەرکردنی چەکدارانی داعش و لایەنگرانی بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی (هێزەکانی ئەحمەد مەسعود) ئەنجام دەدرێت.

هەروەها هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە هێزەکانی مەسعود ئەحمەد بانگەشەی هێرش کردنە سەر ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبان و کوژرانی دوو لەو چەکدارانە لە پارێزگای بەغلان دەکەن.

بارودۆخی ئەمنی شاری کابوڵ رۆژ بەدوای ڕۆژ ئالۆزتر دەبێت. هەر لەم بارەیەوە نووسینگەی پاسپۆرتی کابوڵ بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمنی داخراوە و و ڕێگری لە هەر گربوونەوەیەکی دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .