ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمریکا ناچار بووە باس لە کشانەوە و گۆڕینی ڕۆڵی بۆ ڕاوێژکاری لە عێراق بکات

شەممە 1 كانونی دووه‌م 2022 - 23:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=5486

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵە و ئەندامانی ناوەندی بەرزڕاگرتنی دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سولێمانی جەختیکردەوە، بە بەرەکەتی خوێنی شەهید سولێمانی، ئەمریکا لە عێراق ناچار بووە باس لە کشانەوە و گۆڕینی ڕۆڵی بۆ ڕاوێژکاری بکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وتیان: دوژمنان خەونیان بەوەوە دەبینی کە بە شەهیدکردنی سولێمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی ئەوان، کار تەواو دەبێت بەڵام ئەمڕۆ بە بەرەکەتی ئەو خوێنە ئازیز و زوڵملێکراوانە، ئەمریکا لە ئەفغانستان هەڵهاتووە، لە عێراق ناچار بووە باس لە کشانەوە و گۆڕینی ڕۆڵی بۆ ڕاوێژکاری بکات کە ئەڵبەت برایانی عێراقی پێویستە بە ووشیارییەوە بەدواداچوون بۆ ئەمەش بکەن، لە یەمەن بەرەی خۆڕاگری لە پێشڕەویدایە، لە سوریا دوژمن هیوای بە داهاتوو نەماوە و بە گشتی بەرەی خۆڕاگری و دژ بە ڕەوتی ستەمکاری لە ناوچەکە، ئەمڕۆ لە دوو ساڵی ڕابردوو، بەهێزتر، گەشاوەتر و بەهیواتر کار و چالاکییەکانی ئەنجام دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *