زانیاری_سەربازی: هۆکاری گڕگرتنی باڵەکانی سەری جەنگی موشەکی دێزفول

هه‌ینی 31 كانونی یه‌كه‌م 21 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=5384

لەم دواییانەدا وێنەی نوێی سەری جەنگی مووشەکی بالیستی لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی ئێران لە ساتی پێکانی ئامانجەکەی بڵاوبوویەوە کە لە یەکێک لە چرکەساتەکانی دا بەشی باڵەکانی کڵاوی مووشەکی دێزفول ئاگری گرتووە؛ ئەم بابەتە لە چەند تاقیکردنەوەیەکی دیکەی مووشەکیدا بینراوە کە لێرەدا باس لە هۆکارەکەی دەکەین.

بە زیادبوونی خێرایی و ژمارەی ماخەکانی تەنی فڕیو، ڕووبەڕووی دیاردەی گەرمی ئایرۆدینامیک دەبینەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەسەر ڕووکەشی تەنەکە. بەشێک لەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە بەهۆی لێکخشاندنی هەوایە لەگەڵ دیواری تەنەکەدا و بەشێکی تریشیان دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەهۆی فڕینی زۆر خێرا دروست دەبێت.

بۆ نموونە لە ٤ ماخ، پلەی گەرمی ڕووکەشی هەر تەنێک بۆ نزیکەی ١٠٠٠ پلە بەرز دەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لەسەر هەندێک پێکهاتەی تێکەڵکراو وەک باڵەکان کە لە ڕیشاڵی کاربۆن و ڕەزینی پشت بە فینۆل دروست کراون، دەبێتە هۆی ئاگرگرتنی هەندێک لە بەشەکانی تەنەکە.

بۆ بەدەستهێنانی پلەی گەرمی نزیکەیی ڕووکەشی تەن لە ماخە جیاوازەکاندا لە ٢٧ پلەدا، ئەم هاوکێشەی خوارەوە بەکار دەهێنرێت:
T0(°)=27+60(M^2)

بۆ نمونە، بۆ تەنێکی فڕیو لە ماخێکی فڕینی ٤ و پلەی گەرمی ٢٧ پلە، بەدەستهێنانی پلەی گەرمی نزیکەیی ڕووکەشی تەن بەم شێوەیە دەبێت:
T0=27+60×16=987C°

قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانی سەربازی هاوبەشی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی ئێران + وێنەکان

ڤیدیۆ: هێرش بۆ سەر بنکەی گەشەپێدانی چەکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

پەردەلادان لەسەر تەکنەلۆجیای مانۆڕی موشەکی بالیستی لە بۆشایی ئاسمان لەلایەن ئێرانەوە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .