وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ‘فجر الصحرا’ی هێزەکانی ئەنساروڵڵا + نەخشە

پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی یه‌كه‌م 21 - 11:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=5351

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنساروڵڵا بە ناونیشانی “فجر الصحراء”، زیاتر لە ١٢٠٠ کیلۆمەتر لە ناوچە داگیرکراوەکانی پارێزگای ئەلجوف لە دەستی هاوپەیمانی سعودیە ڕزگار کران.

دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی “فامکن منهم”ی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە مانگی ئازاری ٢٠١٩، شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای ئەلجوف لە میحوەری باکور لە بنکەی ئەلخەنجەر تا شارۆچکەی ئەلیەتمە و میحوەری ڕۆژهەڵات لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەلمرازیق تا بنکەی ئەللبنیات دەستی پێکرد. هاوپەیمانی سعودیە بە پڕچەک کردنی هێزە ناوخۆییەکان بە فەرماندەیی “شێخ ئەمین ئەلعەکیمی” پارێزگاری مەنسور هادی بۆ ئەلجوف، هێرشەکانیان بۆ بەرزاییەکانی باکوری ئەلجوف و بنکەی ئەلخەنجەر چڕ کردەوە. ئەلعەکیمی بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە و هۆزەکانی ئەلیەتیمە چەندین جار هێرشە کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا.
لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەم میحوەرە، لە ٤ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، ئۆپەراسیۆنی “فجر الصحراء”ی ئەنساروڵڵا دەستی پێکرد.

ئەنساروڵڵا لە هێرشە سەرەتاییەکانیدا لە کۆنترۆل کردنی ناوچەکانی “قرن بن شامان”، “قرن الحجره” و “ملاوی” سەرکەوتوو بوو و بە بەهێزکردنی پێگەکانی لە “جبل عرفه”، ناوچەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئاگری ئەو هێزانەوە. دوای ئەوەش شەڕ و پێکدادان لە “جبل حشیفا” و “آل جعید” بەردەوام بوو و هەواڵی هەڵهاتنی فەرماندەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە ئەلیەتمە، هۆزەکانی ئەلیەتمەی ناچار بە دانوستان لەگەڵ ئەنساروڵڵا کردەوە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەنساروڵڵا و هۆزەکانی ناوچەکە بڕیار درا ئەنساروڵڵا نەچێتە ناو ئەلیەتمە و نوێنەرانی هۆزەکان کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن و ڕێگری بکەن لە چوونە ناوەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ناوچەکە. بەڵام ڕێککەوتنەکە بە ناردنی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە بۆ ئەلیەتمە و لاوازی هۆزەکان لە ڕێگری کردنیان، شکستی هێنا. ئەنساروڵڵا ئەو دەرفەتەی قۆستەوە و لە ١٦ی کانوونی یەکەم بە چەندین هێرشی زەمینی توانی لە ئێوارەی ٢٣ی کانوونی یەکەم پاشەکشە بە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئەلیەتمە و ئال هزبە بکاتەوە و لە ٢٤ی کانوونی یەکەم ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکان توانیان بچنە ناو ئەلیەتمەوە.

بەپێی بەیاننامەکەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەنساروڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانیویەتی ١٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی تێکبشکێنێت. هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە ریزەکانی ئەو هاوپەیمانییەدا ٣٥ کەس کوژران و ٣٧ کەس برینداربوون و ٤٥ کەسیش لەلایەن ئەنساروڵڵاوە بە دیل گیراون.
لەم ماوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە زیاتر کە ٦٠ جار ناوچەکانی باکوری ئەلجوف ـیان بۆردومان کردەوە.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانی یازدەیەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سکان ئیگلی (دروست کراوی ئەمریکا) لە ئاسمانی ناوچەکە تێکبشکێنێت. و لە چەندین جاریش توانی ڕوبەڕوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە ببێتەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەنساروڵڵا توانیوە تەواوی ناوچە نیشتەجێبووەکان و گرنگی پارێزگای ئەلجوفی بکاتەوە جگە لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی خب و ئەلشەعفە.

ڤیدیۆ: شارۆچکەی ئەلیەتمە دوای کۆنترۆل کردنی لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .