هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر کۆمەڵێک چەکدار + وێنەکان

چوارشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=5332

دوای کوژرانی دوو پاسداری قەرارگای قۆدس لە زاهدانی ئێران، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی چەکدارانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لە زاهدانی سەر بە پارێزگای سیستان و بلوچستان، دوو کەس لە هێزەکانی قەرارگای قۆدس گیانیان لەدەست دا.

دوای گەڕان و پشکنین هێزەکانی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ چوارشەممە گردبونەوەی ئەو چەکدارانە لە دەشتی سمسوری سەر بە پارێزگای کرمان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئەو هێزانەوە کرایە ئامانج، کە لە ئەنجامدا چوار چەکدار لەوانە “میحرابی شێ بەخش” بکەری سەرەکی کوشتنی دوو پاسداری قەرارگای قۆدس، کوژران.
ناوبراو پێشتر لە هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنی و حکومییەکانی ئێران لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەشداری کردووە و سەر بە “عەبدولمەلیک شێ بەخش” ـە کە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە شەڕ و پێکدادانەکانی دەشتی سمسور لە شارۆچکەی ریگان سەر بە پارێزگای کرمان کوژرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *