هاوکارییەکانی ئێران گەیشتە خەڵکی مەزارشەریف و قۆندوز

چوارشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=5296

کۆنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەزارشەریف، هاوکارییەکانی خەڵکی ئێرانی بەسەر ٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە پارێزگاکانی بەلخ و قۆندوز دابەش کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، هاوکارییەکانی ئێران کە ئارد، ڕۆن، برنج و شەکر لەخۆدەگرێت لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا بەسەر ٣٠٠ خێزان لە پارێزگای بەلخ و ٢٠٠ خێزان لە پارێزگای قۆندوز دابەشکراوە.
مەهدی ئێسکەندەریان، جێگری کونسوڵگەری ئێران لە بەلخ، وتی: «ئەرکی ئایینی ئێمەیە کە یارمەتی خەڵکی ئەفغانستان بدەین و شانازیش دەکەین کە لە ڕۆژانی سەختدا لەگەڵ گەلی ئەفغانستان بین.»
کونسوڵخانەکانی ئێران پێشتر چەندین جار یارمەتی مرۆییان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەفغانستان دابەشکردووە. هەروەها ئێران لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئامادەیی خۆی بۆ هەناردەکردنی دەرمان، سوتەمەنی، خۆراک و بەرهەمە کانزاییەکان بۆ بازرگانانی ئەفغانی ڕاگەیاندووە.

جگە لە باڵیۆزخانە، ئێران چوار کونسوڵگەری لە شارەکانی مەزارشەریف، قەندەهار، هەرات و جەلالئاباد هەیە. جێگای ئاماژەپێدانە ئەو کونسوڵخانەکانە جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە دیبلۆماسیەکانیان ئەرکی دابەشکردنی یارمەتی مرۆیی و جێبەجێکردنی پرۆگرامی پەروەردەیی و تەکنیکی (وەک بەرگدووری، کارەبا و کاری کۆمپیوتەری و هتد) بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و گوزەرانی خەڵکی ئەفغانستان ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *