زانیاری_سەربازی: پەردەلادان لەسەر تەکنەلۆجیای مانۆڕی موشەکی بالیستی لە بۆشایی ئاسمان لەلایەن ئێرانەوە

دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی یه‌كه‌م 21 - 14:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=5237

لە کۆتا ڕۆژی ڕاهێنانی سەربازی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەکەم جار توانای مانۆڕ و گۆڕینی ئاراستەی سەری جەنگی جیاکەرەوەی مووشەکی بالیستی لە سەری جەنگی جیاوازی مووشەکی قەدر ئاشکرا کرا.

تەکنەلۆجیا یان توانای مانۆڕ لە بۆشایی ئاسمان بە یارمەتی پاڵەپەستۆکانی گازی لەژێر فشار یان سووتەمەنی شلی دوو قۆناغی ئەنجامدەدرێت و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری تێکشکانی سەری جەنگی مووشەک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە و بە گۆڕینی ئاڕاستەی جوڵەی سەری جەنگی و تراجکتۆری گۆڕاو، ڕێڕەوی جوڵەی دروستی کڵاوەکە پێشبینی ناکرێت.

زیادکردنی توانای مانۆڕی کڵاوی مووشەکی بالیستی مەودا مامناوەند و زیاتر، بە دوو شێوازی مانۆڕ لە بۆشایی ئاسمان و فڕینی هایپەرسۆنیک لە بۆشایی ئاسمان ئەنجام دەدرێت. بەلەبەرچاوگرتنی تەحەداکانی کڵاوی مووشەکی هایپەرسۆنیک (wave rider) وەک کۆنترۆڵی پلەی گەرمی، بەڕێوەبردن، متریال و پرۆسەی بنیاتنان, پێدەچێت شێوازی مانۆڕ لە بۆشایی ئاسمان کەم تێچووترین هەڵبژاردە بە لەبەرچاوگرتنی کارایی، تێچوو و کات بۆ پەرەپێدانی کڵاوی مووشەکی بالیستی بە سەری جەنگی ئاسایی بۆ ڕزگاربوون لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بێت.

بۆ نموونە، لەم شێوازەدا کڵاوەکانی پێشووتر پەرەی پێ دەدرێت و پێویستی بە بەکارهێنای کەرەستەی توند و بەهێزی گرانبەهای نوێ نیە؛ دیزاینی بنچینەیی کڵاوەکە زۆر ناگۆڕێت و پێویست بە دیزاین لە بنچینەوە نیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان تاکە چەکێک کە ئەم تەکنەلۆجیایە بە فەرمی بەکاردێنێت موشەکی Topol-MRی ڕووسیایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .