ئێران وەڵامی بەریتانیای دایەوە؛ بۆ بەرنامەی بەرگری داوای مۆڵەت لە کەس ناکەین

یەکشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=5213

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەریتانیای بۆ هاوێشتنی ١٦ مووشەکی بالیستی لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەی بە دەستوەردان ناوبرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ بە دەستوەردان ناوبردنی کاردانەوەی بەریتانیا بۆ هاوێشتنی ١٦ مووشەکی بالیستی لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە، جەختی کردەوە کە ئێران بۆ بەرنامەی بەرگری داوای مۆڵەت لە هیچ کەس ناکات.

بەپێی لێدوانێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی توانا بەرگرییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا و بە پێی پێداویستییە بەرگرییەکانی خۆی کار دەکات و بۆیە نەک هەر ئەو هەڵوێست و لێدوانانە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران دادەنرێت، بەڵکو ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامی سیاسەتی جیاکاری و نادادپەروەرانەی بەریتانیا.

تووڕەیی بەریتانیا لە هاوێشتنی مووشەکی بالیستی لە ڕاهێنانە سەربازییەکەی ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *