هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ

یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی یه‌كه‌م 21 - 16:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=5204

بەهۆی هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ماڵێک لە شاری کۆبانێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ١٠ کەس بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا خانوویەکی نیشتەجێبوونی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆبانێ کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە دۆخی ٤ کەسیان ناجێگیرە.

هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی کەسە کوژراوەکان و هۆکاری هێرشەکەی تورکیا لەبەر دەستدا نییە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە خانووەکە بنکەیەکی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بووە. هاوکات قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ئەم بانگەشەیە ڕەتکردەوە و رایگەیاند: ئەو خانووەی کراوەتە ئامانج شوێنێکی مەدەنی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە قەسەدەوە نیە. هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە پابەند بن بە بەڵێن و یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان.

لەم چەند مانگەی دواییدا تورکیا چەندین جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەم شارە کە قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام