تووڕەیی بەریتانیا لە هاوێشتنی مووشەکی بالیستی لە ڕاهێنانە سەربازییەکەی ئێران
هاوێشتنی هاوکاتی ١٦ موشەکی بالیستی لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی سوپای پاسدارانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیای تووڕە کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی هەینی تووڕەیی خۆی دەربڕی لە هاویشتنی هاوکاتی ١٦ مووشەکی بالستیک لە ڕاهێنانی گەورەی “پێغەمبەری مەزن١٧” لە ئێران.
بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتەکە، لەبەیاننامەیەکدا هاتووە: «ئێمە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە لە تاقیکردنەوەیەکدا شەرمەزار دەکەین کە ئەمڕۆ پشتڕاستکراوەتەوە».
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند: «ئەم هاوێشتنانە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت کە داوا لە ئێران دەکات هیچ چالاکییەکی پەیوەست بە مووشەکی بالیستی ئەنجام نەدات کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمییان هەیە، لەوانەشە هاوێشتنی مووشەک بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای مووشەکی بالستیک».
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: «ئەم کارانە مەترسی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەرێمی هەیە و داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ دەست لەو چالاکییانە هەڵبگرێت».
بانگەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە کاتێکدا دێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەردەوامی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نیازی بەدەست هێنانی چەکی ناوکی نیە و بە پێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، یەکێک لە قورسترین چالاکیەکانی پاراستنی ئەم ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران ئەنجام دەدرێت.
بەریتانیا لەگەڵ دوو وڵاتی ئەوروپی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەندامانی پلانی هاوبەشی گشتگیری چالاکی (JCPOA)، پاش کشانەوەی یەکلایەنە و بێ هۆکاری ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە و دروستکردنی کەمپینی زۆرترین فشار، هاوکاری واشنتۆنیان کرد و ئێستاش لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە دەیانەوێت ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر بەڵێنەکانی لەگەڵ وڵاتانی پێنج+یەک.
قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانی سەربازی هاوبەشی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی ئێران + وێنەکان
لێدوانەکان