ئێران ٣٠٠ لاپەڕە بەڵگەی لە سەر تیرۆری سولێمانی ڕادەستی عێراق کرد

پێنجشەممە 23 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=5091

جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای دادی ئێران وتی کە لە کۆبوونەوەی شاندی باڵای دادی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق زیاتر لە ٣٠٠ لاپەڕە بەڵگە لە سەر دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی ڕادەستی لایەنی عێراقی کراوە.

کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای داد و بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، وتی: لە درێژەی ئەو لێک تێگەیشتنەی نێوان شاندی دەزگای دادی ئێران و عێراق لە کۆبوونەوەی پێشووی هەر دوو لا لە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەش لە سەر دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس و هاوڕێکانی ئەوان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە تاران بەڕێوەچوو.

ناوبراو وتی: هەر دوو لا لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە تاوانی تیرۆریستی لە دژی شەهیدان قاسم سولێمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی ئەوان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بە تایبەت کۆنوانسیۆنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە و بەرپرسیاریەتی نێودەوڵەتی هەڵدەگرێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *