زانیاری_سەربازی: بزوێنەری دیزلی قورسی دەریایی MAC (مەکران)

پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی یه‌كه‌م 21 - 19:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=5082

دامەزراندنی هێڵی بەرهەمهێنانی بزوێنەری دیزلی قورسی دەریایی لەلایەن کۆمپانیای MAC ـەوە لە ئێران، جوڵەیەکی دیاری مێژووی لە پیشەسازی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت، بەم شێوەیە ئێران دەبێتە یەکێک لە شەش وڵاتی بەرهەم هێنەری بزوێنەری دیزلی دەریایی قورس.

بزوێنەری دیزلی قورسی دەریایی MAC (مەکران)، لە ڕاستیدا ئەندازیاری پێچەوانەی بزوێنەری دیزلی قورسی MTU-538 V16 بە هێزی ٣٦٠٠ ئەسپە کە لەلایەن کۆمپانیای پەرەپێدانی پیشەسازی دەریایی مەکران بۆرهان بە براندی MAC بەرهەم هێنراوە و یەکەم ئامێری پەردەی لەسەر لادراوە.

بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێران، بەدەستهێنانی بزوێنەری دیزلی قورس بۆ ئەو وڵاتە زۆر ئەستەم بوو، کە ئێستا بە ئەندازیاری پێچەوانە و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی یەکێک لە پڕ بەکارهێنەرترین جۆری بزوێنەری قورسی دیزلی، ئەم کێشەیە گەورەیە تا ڕادەیەکی زۆر بۆ ئێران چارەسەر بووە.

بزوێنەری MTU538 V16 TB90، بزوێنەرێکی تا ڕادەیەک کۆنە بەڵام پڕ بەکارهێنەر و توندە کە لەسەر کەشتییەکانی جۆری کەمان یان Combattante II جێگیر کراوە. کەشتییەکانی جۆری سینا کە لەسەر جۆری کەمان دروست کراون، بەهۆی نەبوونی بزوێنەری mtu538، بزوێنەرێکی لاوازیان هەیە کە خێرایی نزیکەی ١٥ گرێی دەریاییە، بە پێچەوانەی ٣٦ گرێی دەریایی جۆری کەمان.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی بزوێنەری MTU538 V16:
هێز: ٣٦٠٠ ئەسپ
زۆرترین خولانەوە: ١٩٠٠ خول/خولەک (RPM)
قەبارە: ٨٦ لیتر
تیرەیی سیلەندر: ١٨٥ میلیمەتر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .