ئازادی دیلە ئەرمەنییەکان لەگەڵ ململانێی سنورییەکان

پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=5079

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئازەربایجان ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی یەکەم بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا ١٠ دیلی ئەرمەنی ڕادەستی ئەرمینیا کردەوە. ئەم سەربازانە ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم لە پێکدادانە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کۆڵبەجەر لە ئازەربایجان و سیۆنیکی ئەرمینیا دەستگیرکرابوون.

لە کاتی پێکدادانەکەدا ٢٦ سەربازی ئەرمەنی ون بوون. ئازەربایجان دوای کۆبوونەوەی سۆچی بە نێوەندگیری فیدراسیۆنی ڕوسیاوە ١١ کەسی ئازاد کرد کە لە نێوانیاندا سەربازێکی بریندار هەبوو. ئازەربایجان تا ئێستا ٢١ سەربازی ئەرمەنی ئازادکردووە و ٥ سەربازی دیکەش تا ئێستا لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە ماونەتەوە.

هەروەها دادگای سەربازی ئەرمینیا چوار سەربازی ئازادکراوی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی بەجێ هێڵانی پۆستەکانیان و ڕێکەوتن لەگەڵ هێزەکانی ئازەربایجان دەستگیر کردەوە.

ئازادکردنی ئەو دیلانە لە کاتێکدا دێت کە سەرچاوە ئەرمەنییەکان ڕایانگەیاندووە هێزەکانی سوپای ئازەربایجان ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم دەستدرێژیان کردووە سەر خاکی ئەرمینیا، هەر بۆیە ئاڵوگۆری ئاگر لەنێوان هەردوولادا لە ناوچەی گوندی زار کۆڵبەجەری ئازەربایجان و گوندی ورین شێرزا لە پارێزگای کیغارکونیکی ئەرمینیا ڕوویداوە.

ئارتم یرانوسیان لە گوندی ورین شێرزا، بە ئارمنیای تۆدەی ڕاگەیاند: هێزەکانی سوپای ئازەربایجان هەوڵیان داوە کەلوپەلە بەجێ ماوەکانی (زرێپۆشی بی تی ئاڕ ٨٠) پێکدادانەکانی پێشووی بە بێ هەماهەنگی ئەرمەنییەکان لە خاکی ئەرمینیا بگوازرێنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی ئازەربایجانی بە بەکارهێنانی زرێپۆش لە میحوەری ورین شێرزا بەرەو شاری شاتجرکی ئەرمینیا پێشڕەوییان کردووە کە بە کاردانەوە و تەقەی هێزە ئەرمەنییەکان ناچار بە کشانەوە بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *