ڤیدیۆ: ڕاهێنانی سەربازی ئێران لە باشوری ئەو وڵاتە

سێشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 16:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=4990

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاهێنانێکی سەربازی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “پێغەمبەری مەزن١٧” بە ئامادەبوونی هێزی زەمینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو هێزانە بەهاوکاری ڕێکخراوی سایبەر ئەلکترۆنی لە کەناراوەکانی پارێزگای هۆرمۆزگان، بوشێهر و بەشێک لە خوزستانی باشوری ئێران دەستیپێکرد.

جەنەراڵ عەباس نیلفرۆشان، جێگری بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران و وتەبێژی راهێنانە هاوبەشەکەی پێغەمبەری مەزن١٧، وتی: ئەم ڕاهێنانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆئامادەیی جەنگی سپاه و بە پشت بەستن لەسەر بنەمای هاوشێوەکردنی یەکێک لە پێشکەوتوترین پلانەکانی شەڕی هێرشبەری و لێکدانەوە جێبەجێ دەکرێت.
جەنەراڵ نیلفرۆشان، وتیشی: پەیامی ئەم ڕاهێنانە بەرگریکردن و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییە و بۆ دراوسێکانیشمان ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشە. لە بنەڕەتدا بیرسای ئێمە لە بەرگری دا، ئاسایش و دەسەڵات و بەرگری چالاک و ژیرانە لە ناوچەی کەنداوی فارسە.

لە ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانەکەدا، یەکەکانی موشەکی لە کەناراوەکان و بەلەمە توندڕەوەکانی پۆلی زولفقار بە تەقاندنی هاوکاتی پێنج موشەکی دژە کەشتیی کروز، ئامانجی دیاری کراویان تێکشکاند.
هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مۆهاجر٦ بە هاوێشتنی بۆمبی زیرەکی “قائیم” و تەقاندنی مووشەکی زیرەکی “ئەلماس” توانیان ئامانجەکانیان تێکبشکێنن. لە ڕاهێنانەکە دا هەروەها، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “باوەر”ی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ چاودێریکردن و پشکنینی ناوچەی راهێنان بەکارهاتن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *