ئێران بە نەوت هەڵگرەکەی فریای سوریا دەکەوێت

یەکشەممە 4 نیسان 2021 - 00:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=499

هەواڵە تایبەتەکان: هەندێک لە سەرچاوەکان رایانگەیاند، دوای کردنەوەی نۆکەندی سوێس، ئێران کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەرەو سوریا ناردووە.

هەواڵە تایبەتەکان: هەندێک لە سەرچاوەکان رایانگەیاند، دوای کردنەوەی نۆکەندی سوێس، ئێران کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەرەو سوریا ناردووە.

بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئەم کەشتییە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە و سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سوریا رایانگەیاندووە: یەک ملیۆن بەرمیلی نەوتی خاو خەریکی نزیکبوونەوەی بە نۆکەندی سوێس لە دەریای سوورە و ئەگەر لەو نۆکەندی قەرەباڵغی دروست نەبێت تا سێ رۆژی دیکە دەگاتە سوریا.

لەبەر داخرانی نۆکەندی سوێس، کێشەی سووتەمەنی لە سوریا سەری هەڵداوە، بە شێوەیەک هەندێک لە بەنزینخانەکان لەبەر نەبوونی سووتەمەنی داخراون کە ئەمەش بووەتە هۆی دروست بوونی کێشە لە بەشی گواستنەوەی ئەو وڵاتە.

بە پێی زانیارییە نافەرمیەکان، سوریا لە ماوەی ٦ مانگی رابردوو ١.٢ ملیۆن تۆن نەوتی خاو و سووتەمەنی بە بەهای ٨٢٠ ملیۆن دۆلار لە ئێران کڕیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *