باڵیۆزی ئێران لە یەمەن گیانی لەدەستدا

سێشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=4972

حەسەن ئیرلۆ باڵیۆزی ئێران لە یەمەن گیانی لەدەستدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە وتەی سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حەسەن ئیرلۆ باڵیۆزی ئێران لە یەمەن، لە بریندارانی چەکی کیمیایی شەڕی ئێران و عێراق، لە شوێنی ئەرکەکەی لە یەمەن تووشی کۆرۆنا بوو. ناوبراو بەهۆی هاوکاری درەنگی هەندێک وڵاتەوە لە هەلومەرجێکی خراپدا گەڕێنرایەوە بۆ ئێران و سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو ڕێکارەکانی چارەسەری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

حەسەن ئیرلۆ لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە سەنعا پایتەختی یەمەن. هیچ وردەکارییەکی لەبارەی چۆنیەتی گەیشتنی ئیرلۆ بۆ یەمەن لەبەر دەستدا نییە و میدیاکانیش چەندین ئەگەری جۆراوجۆریان لەمبارەیەوە باس کردووە، لەوانە ڕێگای قەچاخ و بە کەشتییە نێودەوڵەتییەکانەوە، یان لە ڕێگای سنووری عومانەوە بە فڕۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاشان بە بەلەمێکی ئەفریقییەکانەوە.

ئیرلۆ لە ساڵیادی تیرۆری حاج قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە یەمەن وتی:
«ئەمڕۆ یەمەن دڵ و دەستی باڵای بەرەی خۆڕاگریە، و ئەمەش ئومێدێکە بۆ جیهانیان.
ڕەهەندەکانی فیداکارییەکانی خەڵکی یەمەن کاریگەریی زۆری لەسەر ئاستی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە هەیە و بەهۆی ئەو فیداکارییەوە، ئەوان دەبنە هێزێکی گەورەی ناوچەیی. بەهۆی شەهیدبوونی دوو فەرماندەوە حاجی قاسم سلێمانی و حاج ئەبومەهدی موهەندیس بەرەی خۆڕاگری لاواز نەبووە و بەڵگەی زۆر بۆ ئەوە هەیە. مێژووی یەمەن پڕە لە دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوە و جیهاد و بەرهەڵستی و لەم مێژووییەدا شەهید سەید حوسێن بەدرەدین حوسی ئەو بەهایانەی زیندوو کردەوە و بە ڕابەرایەتی سەید عەبدولمالک بەدرەدین ئەلحوسی بیرکردنەوەی خۆڕاگری بەردەوام بووە.

یەمەن بە بەرگری خۆی لە بەرامبەر دەستدرێژی و ئابڵوقە و داگیرکاری، پلانەکانی زایۆنیزمی پوچەڵ کردەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ گەلی یەمەندا وەستاوەتەوە و دەستدرێژییەکانی نەیارەکانی ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی لە چارەسەرییەکی سیاسی دادپەروەرانە لە یەمەن دەکات.
ئەمریکا دەبێت لەوە تێبگات کە بوونی لە ناوچەکە تەواو بووە و بەرەی خۆڕاگری بە هێز و سووربوونی خۆی بەردەوام دەبێت و کابوسی سلێمانی بەدوای ئەمریکییەکان دەکەوێت.
دانانی من لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا، نیشانەی نیگەرانی داگیرکارییەکان لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانە لە یەمەن.»

گەڕانەوەی گوماناوی باڵیۆزی ئێران لە یەمەن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *