ئێران لە سەر هەر پیلانگێڕییەکی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندی هۆشداری دەدات

دووشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=4965

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا سەبارەت بە هەر پیلانگێڕی و هەڕەشەیەک لە دژی دامەزراوە ناوەکی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی هۆشدارییدا.

غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتی: هەر چەشنە هەڕەشەیەک لە سەر دامەزراوە ناوەکی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە بێ گڵۆپی سەوز و پاڵپشتی ئەمریکا ناکرێت.

ناوبراو وتی: لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم چەشنە هەڕەشەیە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەجێ، سەرجەم ناوەندەکان، بنکە سەربازییەکان، ڕێگا و شوێنی بەکارهێنراوی ئەو دەسدرێژییە بە پێی پلانە سەربازییە ئامادەکراوەکان بە توندترین شێواز دەخەنە بەردەم هێرشی خۆیان.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *