کاریگەری هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق + وێنەکان

دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=4951

وێنە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە دەریدەخات کە بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە زیان بە ڕاڕەوی ئەو فڕۆکەخانەیە گەیشتووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام‌؛ بەرەبەیانی ١٦ی کانوونی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی بەرزاییەکانی جۆلانەوە هەشت موشەکی کروزیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی دیمەشق کردەوە. دوای هێرشەکە، ڤادیم کۆلیت، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی “پانتسیر-ئێس”ی سوپای سوریا حەوت مووشەک لە هەشت مووشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستیان تێکشکاندووە.
لە کاتێکدا ڕووسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حەوت مووشەک لەلایەن سیستمی “پانتسیر-ئێس”ەوە تێکشکاوە، وێنە ئاسمانییەکان دەریدەخات کە بەلایەنی کەمەوە سێ مووشەک بە دووری ٦٠٠ مەتر بەر ڕاڕەوی فڕۆکەخانەکە کەوتووە.

ئەمە یەکەم جار نییە فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە دەکرێتە ئامانج. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق کە بەو هۆیەوە باڵەخانەیەک تێکشکێنران و زیان بە ڕێڕەوەکە کەوتووە. لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق باڵەخانەیەک لە بەشی باشوری ڕۆژئاوای فڕۆکەخانەکە بە سەختی زیانی بەرکەوت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی نیشتنەوەی فڕۆکەی گواستنەوە و گەشتیارەکانی ئێرانەوە بووە ئامانجی چەندین هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل. ڕژێمی ئیسرائیل لەو بڕوایە دایە کە سوپای ئێران فڕۆکەخانەکە بەکاردێنێت بۆ دابینکردنی پشتیوانی ئەو هێزانەی کە لە سوریا پشتیوانیان دەکات. بەو هۆیەوە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنستی بۆ سەر سوریا لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئێران لەو وڵاتە چڕتر دەبێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *