گەڕانەوەی گوماناوی باڵیۆزی ئێران لە یەمەن

یەکشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=4901

حەسەن ئیرلۆ باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا سەنعای بەرەو ئێران بەجێهێشت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە وتەی سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حەسەن ئیرلۆ باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا و بۆ مەبەستی چارەسەری، سەنعا پایتەختی یەمەنی جێهێشتووە.
لەم بارەیەوە میدیاکانی ڕۆژئاوا و سعودیە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هۆکاری ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی چەند ناکۆکییەکی جددی لەنێوان ئێران و ئەنساروڵڵا.

“محەمەد عەبدئەلسەلام” بە ڕەتکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە ڕایگەیاند: «بەپێی لێک تێگەیشتنی ئێران و سعودیە لە ڕێگەی عێراقەوە، باڵیۆزی ئێران لە سەنعا بەهۆی تەندرووستییەوە بە فڕۆکەی عێراقی گوازرایەوە.»

حەسەن ئیرلۆ لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە سەنعا پایتەختی یەمەن. هیچ وردەکارییەکی لەبارەی چۆنیەتی گەیشتنی ئیرلۆ بۆ یەمەن لەبەر دەستدا نییە و میدیاکانیش چەندین ئەگەری جۆراوجۆریان لەمبارەیەوە باس کردووە، لەوانە ڕێگای قەچاخ و بە کەشتییە نێودەوڵەتییەکانەوە، یان لە ڕێگای سنووری عومانەوە بە فڕۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاشان بە بەلەمێکی ئەفریقییەکانەوە. محەمەد عەلی ئەلحوسیش لەمبارەیەوە رایگەیاند بوو: دوژمنان ناتوانن بیر لە چۆنیەتی هاتنی باڵیۆزی ئێران بۆ یەمەن بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *