پێشهاتەکانی ئەفریقا، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

شه‌ممه‌ 18 كانونی یه‌كه‌م 21 - 23:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=4894

دوایین هەواڵەکان لە لیبیا، نایجیریا و ئەتیۆپیا

١- لیبیا:
-لە ١٥ی کانوونی یەکەم و لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان سوپای نیشتمانی بە فەرماندەیی ژەنەراڵ حەفتەر و لیوای ١٦٦ بە سەرکردایەتی مەسعود ئەلجدی لە شاری سبها، ژمارەیەک هەر دوو لایەن کوژران و برینداربوون.
-لە ١٦ی کانوونی یەکەم ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا لەگەڵ سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی مسراتە کۆبووەوە.
-لە ١٧ی کانوونی یەکەم، کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازی هاوبەشی ٥+٥ لیبیا، لەشاری سێرت بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا بەڕێوەچوو.

٢- مالی:
-سوپای فەرەنسا دوای هەشت ساڵ، ئامادەکارییەکانی بۆ بەجێهێشتنی بنکەکەیان لە تیمبوکتوی ئەو وڵاتە دەکات.
-سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بنکەی سەربازی فەرەنسا لە مالی بە هۆی رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا هەڵوەشایەوە.

٣- ئیتیۆپیا:
-وتەبێژی بەرەی تیگرای لە کوژرانی ٢٨ کەس و برینداربوونی ٧٨ کەس بەهۆی بۆردومانەکانی بازاری شاری ئالاماتا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیتیۆپیا هەواڵی دایەوە. (وێنەکانی سەرەوە تایبەتن بەم هەواڵە.)
-وەزارەتی دەرەوەی ئیتیۆپیا دژایەتی خۆی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێکدادانەکانی تیگرای ڕاگەیاند. ئەم وەزارەتە نەتەوە یەکگرتووەکانی بە سیاسی کردنی بابەتە تۆمەتبارکردەوە.

٤-نایجیریا:
-لە ١٤ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا لە شاری سابون گاری لە ویلایەتی ئادەماوا، ١٠ سەربازی نایجیریا کوژران و برینداربوون.
-لە ١٤ی کانوونی یەکەم چەکدارانی داعش ئەندامێکی سوپای نایجیریان لە شاری دیبرۆ لە ویلایەتی بۆرنۆ تیرۆر کرد.
-لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەم چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکی سوپای نایجیریان لەسەر ڕێگای کۆمشی بانکی لە ویلایەتی بۆرنۆ کردە ئامانج. داعش ڕایگەیاندووە، کە لە هێرشەکەدا حەوت کەس کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .