دوایین هەواڵەکان لە میحوەری ئەلجوف، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

شه‌ممه‌ 18 كانونی یه‌كه‌م 21 - 19:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=4891

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری باکوری پارێزگای ئەلجوف، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارۆچکەی ئەلیەتیمە کشانەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری ئەلجوف، ئەنساروڵڵا توانیویەتی بەرزاییەکانی حبش و قشعان لە باکوری پارێزگای ئەلجوف کۆنترۆل بکاتەوە. بە ووتەی سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لەئێستادا هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی ئەلیەتیمە لەسەر ڕێگای ئەلحەزم-ئەلبقع پاشەکشەیان کردووە. هەرچەندە هێزەکانی ئەنساروڵڵا تا ئێستا نەچوونەتە ناو ئەو ناوچەیەدا.

ئەم ناوچانە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو شوێنی ململانێ لە نێوان ئەو دوو لایەنە بووە و بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەش چەندین جار لەلایەن هەر دوو لایەن کۆنترۆل کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە ٤ی کانوونی یەکەمەوە پێکدادان لە میحوەری باکوری پارێزگای ئەلجوف چڕبۆتەوە و لەم ماوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە ٢٧ جار ناوچە جیاجیاکانیان لە ئیدارەی خب، ئەلشەعف و ئەلحەزم بۆردومان کردووە.

دوای کۆنترۆل کردنەوەی شاری ئەلحەزم لە ئۆپەراسیۆنی “فامکن منهم” لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، شێخ ئەمین ئەلعەکیمی پارێزگاری مەنسور هادی بۆ ئەلجوف، ناوچەی ئەلیەتیمەی کردە ناوەندێک بۆ هێرشە نوێیەکانی دژ بە ئەنساروڵڵا. لە هەلومەرجێکی وەهادا دوو ئامانج بۆ ئەنساروڵڵا گرنگییەکی زۆری دەبوو: ١- ڕزگارکردنی ئەلیەتیمە ٢- پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بیابانی ئەلجەوف لەوانە بنکەی ئەلکەنایس و هتد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .