ڕیوایەتی محەمەد حاجی مەحموود لە ئامادەبوونی حاج قاسم سولێمانی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە هەرێمی کوردستان / حاج قاسم خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد

چوارشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=4809

حاج قاسم پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی و کاک مەسعود بارزانیدا هەبوو و ئەمەش جگە لە پەیوەندی دبلۆماسی بەڵکو لەسەر بنەمای خۆشەویستیی بۆ خەڵکی کورد و کوردستان بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی: حاج قاسم خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە هەرێم و هەموو هەژاران و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان کرد.

محەمەد حاجی مەحمود لە شەوی یادکردنەوەی جەنەراڵ حاج قاسم سلێمانی کە لە کەمپی سینەمای بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو، باس لە چەند بیرەوەریەک لە ئازایەتیی جەنەراڵ حاج قاسم سلێمانی بە تایبەتی هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە پەیوەندی بە جەنەراڵ سلێمانییەوە هەبووە و گوتی: بۆ یەکەم جار لە کاتی شەڕی سەپێنراودا [ئێران و عێراق] جەنەراڵ سلێمانیم لە ناوچەی هۆڤیزە بینی.

محەمەد حاجی مەحمود گوتی: دوای هاتنی جەنەراڵ سلێمانی بۆ ریزەکانی سوپای قودس، پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو، پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی و کاک مەسعود بارزانیدا هەبوو و ئەمەش جگە لە پەیوەندی دبلۆماسی بەڵکو لەسەر بنەمای خۆشەویستیی بۆ خەڵکی کورد و کوردستان بوو.

وتیشی: حاج قاسم توانی شەڕی داعش بەڕێوەببات و هاوکات یارمەتی خەڵکی لوبنان، سوریا، یەمەن، عێراق و ئەفغانستان بدات و ئەمەش بە هەموو کەسێک ناکرێت.
سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: کاتێک داعش هێرشی کردە سەر موسڵ و تکریت، لە یەک شەودا ٩٠ هەزار سەربازی عێراقی بەدیلگیران، بەڵام کاتێک گەیشتنە نزیک مەخموور و هەولێر، کاک مەسعود بارزانی پەیوەندی بە سەردار سلێمانییەوە کرد و بە یەکەم فڕۆکە بەیانیدا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە ماوەیەکی کورتدا پاشەکشەیان بە داعش کرد و ژمارەیەکی زۆریان کوشت و بریندار کرد.

ئەوەشی وت: هاوکاری حاج قاسم و ئامادەبوونی لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بوو کە پێش ئەو، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە کرا بوو، بەڵام تاکە هێز کە یارمەتی هەرێمی کوردستانی دا، هێزەکانی ئێران بە فەرماندەیی حاج قاسم بوو.
محەمەدی حاجی مەحمود، وتیشی: حاج قاسم پیاوێکی ئازاد و ئازا بوو و باوەڕی بە خۆی هەبوو، لە هەر کۆمەڵگەیەکدا کە حاج قاسم ئامادەبوو، ئەو کۆمەڵگەیە سەرکەوتوو بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لە شەڕی ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ داعش کاتێک حاج قاسم هات، ئێمە شوێنێکمان دیاری کرد و من پێش سەردار سولێمانی گەیشتم و حاجی قاسم بە کەرەستە و کەلوپەلەوە هات بۆ لای ئێمە، کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکاندا بە شێوەیەک پلانی دادەڕشت کە بە دڵنیاییەوە جێبەجێکردنی سەرکەوتوو دەبوو.
سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەوەشی وت: حاج قاسم پەیوەندیەکی نزیک و دۆستانەی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە و هەندێک جاریش جگە لە کۆبوونەوە دوو کەسی و تایبەتەکان، لە تاران یان لە هەرێم کۆبوونەوەی بە کۆمەڵمان ئەنجام دەدا.

وتیشی: هەموو ئازادیخوازانی جیهان حیسابێکی تایبەتیان بۆ حاج قاسم دەکرد، چونکە لایەنگری هەموو چەوساوەکان و ئازادیخوازانی جیهان بوو و بە شەهیدبوونی هەموو خەڵکی نیگەران کردەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەشی وت: حاج قاسم دوای شەهیدبوونی، پەیوەندییەکی قووڵی لەنێوان هێزە عێراق و ئێرانییەکان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دامەزراند، حاج قاسم زیاتر لەوەی لەکاتی ژیانی خزمەتی خەڵکی ئێران، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی کرد، دوای شەهیدبوونی خزمەتی کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *