لیوا موسەوی: لێدوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لەسەر ترسە

یەکشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=4725

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، ئاماژەی بە لێدوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وتی: قسە هیچ و پووچانەی زایۆنیستەکان لەسەر ترسە، ئەگەرنا سەرکردەکانی ئەم ڕژێمە چەپەڵە دەزانن ئەگەر بیانەوێت قسەی بێ ماناکانیان لە کردار نزیک بکەنەوە ئەوا وەڵامێکی گونجاویان دەست دەکەوێت.

لیوا سەید عەبدولڕەحیم موسەوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە مەراسیمی کردنەوەی پێشەنگای توانا و دەستکەوتەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران گوتی: وورەیەک هەیە بۆ بەرەو پێشەوە چوون و ڕازینەبوون بە دۆخی ئێستای هێزی دەریایی ئەرتەش و ئەم وورەیەش پێشکەوتنی ئەم هێزانە بەدی دێنێت.

ناوبراو ئەوەشی وت: پەیامی ئەم دواییەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئایەتووڵا خامنەیی و لێدوانیان لە ڕاپۆرتی کەشتی جەنگی ٧٥ی هێزە دەریاییەکانی ئەرتەشی ئێران بووەتە هۆی جۆش و خرۆشمان؛ لەم پەیامەدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەرکی کەشتی جەنگی ٧٥ی بە ئامرازی سەربەرزی ئێران وەسفکرد و هەروەها ئاماژەیان بە مەرجەکانی بەردەوامبوونی ئەم شانازیە لە بەرەو پێش بردنی ئامادەیی هێزی دەریایی ئەرتەش ناو برد.

لیوا موسەوی هەروەها وتی: جموجوڵەکانی تەواوی هێزە چەکدارەکان بە هێزی دەریایی ئەرتەشەوە جیهانی تووشی شلەژان کردووە و لەم دواییانەدا بینیم کە یەکێک لە سەرکردەکانیان گوتی کە هەنگاوەکانمان هیچ سوودێکی نییە و نەمانتوانی ڕێگری لە پێشکەوتنی ئێران بکەین.

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، ئاماژەی بە لێدوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وتی: قسە هیچ و پووچانەی زایۆنیستەکان لە ڕووی ترسە، ئەگەرنا سەرکردەکانی ئەم ڕژێمە چەپەڵە دەزانن ئەگەر بیانەوێت قسەی بێ ماناکانیان لە کردار نزیک بکەنەوە ئەوا وەڵامێکی گونجاویان دەست دەکەوێت.

ناوبراو جەختیشیکردەوە کە پێویستە شکۆی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەردەوام بێت و وتیشی: لە هێزە چەکدارەکاندا ماوەیەکی زۆرە سزاکان (گەمارۆکان) کارایی خۆیان لە دەست داوە و ئەو ئەرکانەی کە هێزە چەکدارەکان ئەنجامی دەدات لەسەر بنەمای توانا ناوخۆییەکان بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *