کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا لەسەر پێکدادانەکانی سنوور

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=4713

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان لە مانگی ئایارەوە بە شێوەی نایاسایی هێرشیان کردە سەر خاکی ئەرمینیا و زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتری دووجایان داگیرکردەوە. ڕووداوەکەی هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم لە یەکێک لەو ناوچە داگیرکراوانە ڕوویدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا سەرەڕای ئیدانەی کردنی جموجۆڵەکانی ئازەربایجان لە سنوورەکان ڕایگەیاند: ئەم ڕێوشوێنە پلان بۆ داڕێژراوانە بە ئامانجی بەردەوام ناجێگیر کردنی بارودۆخی سنوورەکان ئەنجام دەدرێت.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، ئازەربایجان بەردەوامە لە لێدوانی بێ بنەمای سەبارەت بە “ڕاڕەوی زەنگزور”، کە ناکۆکە لەگەڵ لێدوانەکانی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ و ڕێککەوتننامەی سۆچی لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا.

وەزارەتی دەرەوە ئەرمینیا جەختی لەوە کردەوە کە باکو وەڵامی پێشنیارەکەی ئیرەوان ناداتەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمەوە ڕەوانەی ئازەربایجان کرابوو.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەرمینیا داوا لە فیدراسیۆنی ڕوسیا و سی ئێس تی ئۆی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی گروپی مینسک و ئۆ ئێس سی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایگەیاندووە: کۆماری ئەرمینیا داوا لە کۆماری ئازەربایجان دەکات کە خۆی لە گوتار و کرداری وروژێنەرانە دووربخاتەوە و ڕێگر نەبێت لە هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە. ڕێگاچارەیەک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵکشانی زیاتری ئاڵۆزییەکان، کشانەوەی هێزە ئازەربایجانییەکانە لە خاکی ئەرمینیا و بەکارهێنانی میکانیزمی چاودێری نێودەوڵەتی بەدرێژایی سنوورەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *