ئازادکردنی نیوەی چیای ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئەنساروڵڵاوە + نەخشەی مأرب

پێنج شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 21 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=4623

لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی باشوری مأرب، ئەنساروڵڵا توانی بەشێک لە بەرزاییەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات لە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە دەربێنێت.

دوای ئەوەی لە ٥ی کانوونی یەکەمدا ئەنساروڵڵا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کوێستانەکانی باشوری مأرب دەستپێکرد، هێزەکانی ئەنساروڵا توانیان بە چەند هێرشێکی قورسەوە ناوچەکانی ئەلبۆر و ئەلجەمە ئازاد بکەن و سەرنجی ئەو پێکدادانانە بخەنە سەر چیای ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات.
لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکەدا، سەرەڕای تۆپبارانە چڕەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە، ئەنساروڵڵا لە ٨ی کانوونی یەکەمدا توانی نیوەی چیای ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات کۆنترۆل بکاتەوە.

لەئێستادا شەڕ و پێکدادان بۆ کۆنترۆلکردنی نیوەی دیکەی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات و ئەلبەلەقی ناوەڕاست بەردەوامە. هاوپەیمانی سعودیە لەم شوێنانەدا بە توندی بەرهەڵستی دەکات و گروپە جۆراوجۆرەکانی ژێر فەرمانی ئەو هاوپەیمانییە وەک داعش و تاریق ساڵح هاتوونەتە گۆرەپانەکەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی سعودی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ١١١ جار بەرەکانی باشور و ڕۆژئاوای مأرب ـیان بۆردومان کردووە کە بە لەبەرچاوگرتنی بەرفراوانی کەمی ناوچەکە، بۆردومانەکان زۆر قورس بووە.

بەرزاییەکانی ئەلبەلەق وەک دوایین هێڵی بەرگری هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری شاری مأرب دادەنرێت و بە کۆنترۆل کردنیی، ئەگەری کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودی لە شاری مأرب هەیە. بەدی هاتنی ئەم سیناریۆیەش بە گەیشتنی هێزە تایبەتەکانی ئەنساروڵڵا “کەتیبەکانی ئەلمەوت” زیاتر دەردەکەوێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .