شەمخانی: ئەمریکا هەوڵی گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە دەدات

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=4614

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

عەلی شەمخانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە، وتی: ئەمریکا لە شکست و ڕووخانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا و عێراق و سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری کە بووەتە بەهێزبوونی ستراتیژیی ئەم بەرەیە، بە تەواوی توڕەیە و هەوڵی خوڵقاندنی قەیرانی نوێ دەدات.

ناوبراو وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی خوڵقاندنی قەیرانێکی نوێی ئەمنی لە سوریا دەدەن و کاردانەوەکانی ئەمەش دەتوانێت ئاسایشی ناوچەکە بە تەواوی ڕوبەڕوی مەترسی بکاتەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکاریی سوریا لە لایەن هەر وڵاتێکەوە تەنیا دەبێتە هۆکاری بەردەوامبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، وتی: چارەنووسی هەر دەسدرێژی و داگیرکارییەک لە مێژوودا تەنیا پاشەکشە و شکست و سەرشۆڕی بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەدا وەزیری دەرەوەی سوریاش وتی کە بە شکستی بەرەی یەکگرتووی تیرۆریزم و تا ڕادەیەک دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا، وەرزێکی نوێی هاوکارییەکانی نێوان تاران و دیمەشق بە گرنگیدان بە هاوکارییە ئابورییەکان دەستیپێکردووە.

فەیسەڵ مێقداد وتی کە بۆ گەلی سوریا ڕوون بووەتەوە کە ئەمریکا ڕێگری لە چارەسەرکردنی قەیران و ئاڵۆزییەکان دەکات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *