وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی ئێرانی کرد

دووشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=4543

شاندێکی باڵای سوریا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر بانگهێشتی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە تاران و چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، وتی: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێ وەڵام نامێنێتەوە، ئێمە بە شێوازی جۆربەجۆر سەرقاڵی وەڵامدانەوەین.

میقداد لەم سەردانەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییە دوو لایەنانە و کێشە هەرێمییەکان دەکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەمە یەکەم سەردانی فەیسەڵ میقداد بۆ ئێرانە لە ١٣هەمین حکومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەئیسی.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەفدێکی ئابووری ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا فاتیحی ئەمین، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی لەمیانەی گەشتێکیدا بۆ سوریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا کۆ بووەوە و لە کردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئێران لە دیمەشق ئامادە بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *