گەڕانەوەی قەزافی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لیبیا

شەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=4472

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تانەی سەیفولئیسلام قەزافی لەلایەن دادگای لیبیاوە قبوڵکرا.

دادگای لیبیا لە شاری سەبها دوای لێکۆڵینەوە، تانەکەی سەیفولئیسلام قەزافی کوڕی موعەممەر قەزافی حاکمی لادراوی لیبیا قبوڵکردەوە. بە پێی بڕیارەکە قەزافی دەتوانێت وەک کاندید لە هەڵبژاردنەکانی لیبیا بەشداری بکات و زەمینەی پێشبڕکێکردنی لەگەڵ کاندیدەکانی تردا ئامادەیە.

دوابەدوای بڕیاری دادگا، سەیفولئیسلام قەزافی جارێکی تر بوو بە کاندیدی سەرۆکایەتی لیبیا.

پێشتر لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لیبیا بە پشتبەستن بە یاسای نەبوونی تۆماری تاوانەکان، سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی لە لیستی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دوورخرابوویەوە.

سەیف ئەلئیسلام قەزافی لە ساڵی ٢٠١٥دا بە تۆمەتی تاوانی جەنگی لەلایەن دادگای تاوانکاری لیبیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا؛ بەڵام دەستە شاراوەکانی بیانی ڕێگریان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرد و دواتر بە دەرکردنی لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.

سەیفولئیسلام قەزافی لە کاندیداتوری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوورخرایەوە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *