پێکدادانی سنووری لەنێوان ئێران و تاڵیباندا ڕوویدا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووری شغاڵەک-ی سەر بە پارێزگای هیرمەند، پێکدادان و ئاڵوگۆڕی ئاگر لە نێوان هێزە سنوورییەکانی ئێران و تاڵیباندا ڕوویدا.
شەڕەکە کاتێک دەستی پێکرد کە جوتیارانی ئێرانی لە دیوارە ئەمنییەکان پەڕینەوە و چەکدارەکانی تاڵیبان تەقەیان لێکردن.
دوابەدوای ئەو هەنگاوەشە پاسەوانانی سنووری ئێرانیش تەقە لە پێگەکانی تاڵیبان دەکەن و ماوەی کاتژمێرێک ئاڵوگۆری ئاگرەکە بەردەوام دەبێت.
ئەم دیوارانە بۆ بەرپەرچدانەوەی قاچاخچیان لەسەر خاکی ئێران دروست کرابوون کە تاڵیبان بە هەڵە تێگەیشتووە و بەو باوەڕەی کە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە کراوە، دەستی بە تەقە کردووە.
لەئێستادا ناکۆکییەکان کۆتایی هاتووە و نوێنەرانی هەردوولا تاوتوێی چارەسەرکردنی ئەو ڕووداوە دەکەن.
تا ئێستا هیچ ئامار و زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبارەی زیانە ماددی و گیانی هەردوولاوە لەبەردەستدا نییە و دەست بەسەرداگرتنی بازگەکانی ئێران لەلایەن تاڵیبانەوە ڕاست نییە.
لێدوانەکان