ڤیدیۆ: خستنە خوارەوەی یازدەیەمین درۆنی CH-4 هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە

چوار شه‌ممه‌ 1 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=4383

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیەی لە جۆری CH-4 لە باکوری پارێزگای عمران خستە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، درۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی ناوچەی ئەلعمشیە لەنێوان پارێزگاکانی عمران و سەعدە تێکشکێنراوە.

ئەم درۆنە یازدەیەمین درۆنی CH-4ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکشکاوە. درۆنی CH-4 لەلایەن وڵاتی چین دروست کراوە کە هاوشێوەی درۆنی MQ-9 ئەمریکایە و توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام و ٤٠ کاتژمێر فڕین تا دووری ٥٠٠٠ کیلۆمەتری هەیە.

ئینفۆگرافیک : زیانە باڵافڕییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەمریکا لە شەڕی یەمەن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *