جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت

سێ شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2021 - 22:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4375

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە بڕیاری ئەنکەرە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی ئەردۆغان بە واتای پاشەکشەیە لە هەڵوێستەکانی لە بەرامبەر ئەو ڕژێمە.

لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، هاوشێوەی ئیمارات، ڕەخنەی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی بە دواوە بووە.

داود شەهاب بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ئەردۆغان پاشەکشەی لە هەڵوێستەکانی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

ناوبراو وتی: ئاشکرایە کە تورکیا لە ژێر گوشارەکاندا ئەو هەڵوێستەی ڕاگەیاندووە.

شەهاب وتی: لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی، گەلی ئەم وڵاتەی لایەنگری فەڵەستینی بە سەرجەم حیزب و لایەنەکانیەوە تووشی شۆک کردووە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ئیمارات ڕۆڵی مەترسیداری لە گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتانی دیکە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.

وتیشی کە ئەم پەلەکردنە بەرەو بوونی پەیوەندی بە ڕژێمی زایۆنیستییەوە ناتوانێت پاشەکشە بە ئێمە بکات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *