دەوریەی هاوبەشی سەربازی ڕوسیا و تورکیا لە کۆبانێ

سێ شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2021 - 15:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=4357

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی دووشەممە ٨٠ـمین دەوریەی هاوبەشی سەربازی ڕوسیا و تورکیا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە باکوری سوریا بەڕێوەچوو.

ئەم کاروانە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوون کە بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەری روسی لە گوندی غەریب لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستیان بەو دەوریە کردەوە.
دوای کۆتایی هاتنی دەوریەکە هێزەکانی تورکیا بۆ بنکەکانیان لە ناو خاکی تورکیا و هێزە ڕووسییەکان بۆ بنکەی سەرین لە باشوری کۆبانێ گەڕانەوە.

شایانی باسە دوایین دەوریەی هێزە هاوبەشەکانی ڕوسیا و تورکیا لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام درا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *