حەکیم جەختی لە دژایەتی عێراق لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل کردەوە

سێ شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2021 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=4353

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین ووتی: یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت کە پرسی ئەم میللەتە خۆڕاگرە پرسێکی مرۆییانە و دادپەروەرانەیە و لە ویژدانی عەرەبی و ئیسلامی و مرۆییدایە و کاتی نیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەمار حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە میللەتی چەوساوەی فەڵەستین لە خاک و مێژوو و ئایندەی نەوەکانیدا مافێکی ڕەهای هەیە و ئەم مافە لێوەرگیراوە جگە بە یارمەتی و پشتیوانی لە ئاستی عەرەبی و ئیسلامی و مرۆییدا و بە هاودەنگی فەڵەستینییەکان و دیاریکردنی جەمسەری رووبەڕوونەوەیان بەرەو ڕژێمی زایۆنیستی و وەلانانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان ناگەڕێتەوە.

سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاند: بەم بۆنەیەوە هەڵوێستی خۆمان لەگەڵ هەر جۆرە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر و مافی گەلی فەڵەستین لە خاوەندارێتی لە وڵاتێکی خاوەن ڕێز و سەربەخۆیی و هەروەها مافی پەنابەرانی فەڵەستینی بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان دوپات دەکەینەوە.

حەکیم ووتی: عێراق و مەرجەعیەتی ئایینی و گەلی غەیوور و تەواوی پێکهاتەکانیی، پاڵپشتی پرسی فەڵەستین و دژی هەر جۆرە هەوڵێکن بۆ سەندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و بێبەشکردنیان لە خاک و زەوتکردنی ئازادی کەرامەتیان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *