خزعلی لەگەڵ بەدرۆ ناوبردنی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفای کازمی؛ تۆمەتبارکردنی گروپە خۆڕاگرییەکان یاریکردنە بە ئاگر

دوو شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2021 - 15:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=4340

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ بدرۆ ناوبردنی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفای کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تۆمەتبار کردنی گروپە خۆڕاگرییەکانی لەمبارەیەوە یاریکردن بە ئاگرەوە زانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق، هاوتایی ١٠٠%ی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکەی بە “گاڵتەجاڕی” ناو برد.

خزعلی لە لێدوانێکیدا لەسەر پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق گوتی: هەموو پێکهاتەکانی عێراقی جگە لە سێ پێکهاتەی سیاسی ناڕەزاییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە و زۆرێک لە بەشداربووانی پرۆسەی هەڵبژاردن دڵنیان کە ئەنجامەکان ساختەیە و دەستکاری کراون.

ناوبراو ئەوەشی وت: گروپە سیاسییەکانی بەشداربووی هەڵبژاردن و شاندی یەکێتی ئەوروپا هەبوونی ناڕوونی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان سەلماندووە و ٦٢٠٠ سندوقی دەنگدان لە کاتی دیاریکراودا دانەخراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *