ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری لە لوبنان

دوو شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 21 - 13:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=4335

خەڵکی لوبنان بەهۆی خراپی گوزەران و دابەزینی بەهای لیرەی ئەو وڵاتە لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیانی ئەمڕۆوە (٢٩ی تشرینی دووەم) خەڵکی لوبنان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و بژێوی ژیانیان لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی بەیروت دەستیان بە خۆپێشاندان و داخستنی شەقامەکان کردووە. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە چەندین ڕێگای سەرەکی لە بەیروت، لەوانە گۆڕەپانی ئەلشوهەدا لە ناوەڕاستی ئەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.

خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە کە نرخی لیرەی لوبنانی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دابەزیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .