سەرەڕای هۆشداری گروپە فەڵەستینیەکان؛ سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئیبراهیمی مۆمی داگیرساند

دوو شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2021 - 00:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=4332

پێشتر گوتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئاکامەکانی چوونی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی و یەهودی نشینییەکان بۆ حەرەمی پیرۆزی ئیبراهیمی هۆشداری دا بوو.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە ئەلخەلیل، یەکەم مۆمی جەژنی حنوکای داگیرساند.

پێشتر گوتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئاکامەکانی چوونی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی و یەهودی نشینییەکان بۆ حەرەمی پیرۆزی ئیبراهیمی هۆشداری دا بوو.

“تارق عزەدین” گوتەبێژی بزووتنەوەکە بەبیری ڕژێمی زایۆنیستی و جیهانی هێنایەوە کە ئینتیفازەی ئەقسا لە وەڵامی هێرشەکەی “ئاریل شارۆن” سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٠دا بوو و گەلی فەڵەستینیش وەڵامی هەر دەسدرێژیەک بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان دەداتەوە.

هاوکات لە شاری ئەلخەلیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) لەگەڵ سەردانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی خۆپیشاندان ئەنجام درا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو رژێمە بە چڕی لە شارەکە بڵاوەیان پێکرا و هەواڵەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەو شارە دەکەن.

هەروەها هێزەکانی ڕژێمی زایۆنستی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) هێرشیان کردە سەر دەیان هاووڵاتی فەلەستینی، مانگی سووری فەلەستین لەمبارەیەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی سوپای داگیرکەر بە گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژەوە بۆ سەر خۆپیشاندەرانی شارۆچکەکانی بیتا و بێت دجن لە نابلوس، ٨٣ فەڵەستینی برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *