لە عێراق چوار کاروانی لۆجستی ئەمریکا کرانە ئامانج

یه‌ك شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 21 - 15:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=4317

گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی ئەو وڵاتە کرانە ئامانج.

گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە قادسیە، زيقار و دوو کاروانیش لە بابل.

بە گوێرەی زانیارییەکان، گروپی “اصحاب الکهف” بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتووەتە ئەستۆ.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی ١٧٦ جار هێرشیان کردۆتە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.

ئینفۆگرافیکی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .