دوا موڵەتی خۆڕاگری عێراق بۆ ئەمریکا؛ ئایا عێراقییەکان بەرنگاری داگیرکەرانی ئەمریکی دەبنەوە؟

شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 21 - 15:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=4295

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لەگەڵ جەختکردنەوە لە نزیکبوونەوەی کۆتا مۆڵەتی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەیان لەم وڵاتە، دوا مۆڵەتیان بۆ هێزە ئەمریکییەکان دیاری کرد.

لە دوا خولی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتۆن، بڕیار درا بە کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە عێراق. لە دوا دیداری موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاردرا کە پەیوەندییە ئەمنییەکانی عێراق و ئەمریکا بە تەواوی بۆ ڕۆڵی مەشق، ڕاهێنان، پشتیوانی و هەواڵگری بگۆڕدرێت و تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ هیچ هێزێکی سەربازی ئەمریکی بۆ رۆڵی سەربازی لە عێراق نەمێنێتەوە.
بەڵام بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکە و بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە دوایین لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ئاماژە بە هیچ هەواڵێک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەدرا و جەخت لەسەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق کرا. ئەمەش کاردانەوەی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەنجومەنی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق بەیاننامەیەکی ئاگادارکردنەوەی دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی لە کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق نەبینراوە و هۆشداریان دا کە تا ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١ ماوەیەکی زۆری نەماوە.
گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لەگەڵ ئاماژەدان بە زیادبوونی جموجوڵ و گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، لە ئامادەباشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکی هەواڵی دایەوە و دوا مۆڵەت بۆ کشانەوەی ئەو هێزانەی تا ١٢ شەوی ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١ راگەیاند.
هەر لەم چوارچێوەیەدا و دوای فەرمانی ئەبو ئالاء ئەلوەلائی فەرماندەی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا، تا ئێستا ٤٩ هەزار کەس لە پارێزگاکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا وەک خۆبەخش ناویان تۆمار کردووە.

ئەوەی دیارە جەختکردنەوەی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقیە لەسەر کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە. ئەوەی کە تا ئێستا لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی سیاسی دوو وڵات و هەنگاوە دیپلۆماسیەکان چارەسەر نەکراوە و وەک دیارە بەم شێوەیەش چارەسەر نابێت!

زانیاری زیاتر:

گفتوگۆکانی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .