ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دیالە

هه‌ینی 26 تشرینی دووه‌م 21 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=4282

هێزە هاوبەشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان دژ بە تیرۆرستانی داعش لە دەوروبەری ڕووباری ئەلوەند لە پارێزگای دیالە دەست پێ کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رێکخراوی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی ئەمنی لە دەوروبەری ڕووباری ئەلوەند لە پارێزگای دیالە هەواڵی دایەوە.

بە پێی بەیاننامەی فەرمی رێکخراوی حەشدی شەعبی، لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە هاوبەشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژ بە تیرۆرستانی داعش لە دەوروبەری ڕووباری ئەلوەند لە پارێزگای دیالە دەست پێ کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای گەیشتنی زانیاری ئەمنی سەبارەت بە بوونی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەم راگەیەندراوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر دوو تەوەر بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای ٣ی حەشدی شەعبی و فیرقەی ١ی سوپای عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .