تەقینەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی سۆماڵی + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی گروپی ئەلشەباب لە شاری مۆگادیشو پایتەختی سۆماڵی، زیاتر لە ٢٥ کەس کوژران و برینداربوون.
بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگای هێزەکانی ئاشتی پارێزی یەکێتی ئەفریقا لە ناوەندی شاری مۆگادیشو پایتەختی سۆماڵی کە گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، ٨ کەس کوژران و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە کە ئۆتۆمبێل و بیناکانی دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە لەوانە قوتابخانەیەکی سەرەتایی و ناوەندی زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
هێرشەکانی ئەلشەباب لەم چەند ڕۆژەی دواییدا زیادیان کردووە و ئەم هێرشەش وەک چوارەمین هێرشی ئەو گروپەیە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.
“جوڵانەوەی ئەلشەباب ئەلموجاهدین” گروپێکە لە سۆماڵی کە بە ناوی ئەلقاعیدەوە شەڕ دەکات. بنچینەی ئەو گروپانە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کە لە ژێر ناونیشانی “یەکگرتووی ئەلمحاکم ئەلئیسلامی” پێک هاتن. ئەو هاوپەیمانییە کاریگەری بەسەر هەرێمی باشووری سۆماڵی دروست کردەوە و دواتر دابەش بوو بە سەر گروپە جیاجیاکاندا و لەگەڵ هاتنی داعشدا هەندێک لەو گروپانە لەگەڵ داعش یەکیان گرتەوە. لە ئێستادا چالاکیە تیرۆریستییەکانی ئەلشەباب سنوردارە بۆ سۆماڵی و کینیا.
زیاتر بخوێنەوە:
لێدوانەکان