سەیفولئیسلام قەزافی لە کاندیداتوری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوورخرایەوە

پێنجشەممە 25 تشرینی دووه‌م 2021 - 19:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=4252

سەیفولئیسلام قەزافی کۆڕی حاکمی پێشووی لیبیا لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کاندیداتوری سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە دوور خرایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی راگەیێندراوی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی لیبیا، تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩٨ کەس لە کەسایەتیە جیاوازەکانی سیاسی و سەربازی لیبیا بۆ یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە دوای شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ ناویان تۆمار کردووە.

بەپێی خشتەی پێشوەختەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی لیبیا تا ١٢ی کانوونی یەکەم ماوەی لەبەر دەستە بۆ پێداچوونەوە و راگەیاندنی کۆتایی کاندیدەکانی هەڵبژاردن و پاش ئەوە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.

دیارترین ئەو کەسایەتیانەی کە لەم هەڵبژاردنەدا ناویان تۆمار کردووە، ئەمانەی خوارەوەن:
١- سەیفولئیسلام قەزافی کوڕی گەورەی حاکمی پێشووی لیبیا موعەممەر قەزافی.
٢- جەنەراڵ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی و حاکمی ئێستای ڕۆژهەڵاتی لیبیا.
٣- عەبدولحەمید ئەلدەبیبە، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئینتیقالی (حکومەتی ئێستا).
٤- عەقیلە ساڵح، سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا.
٥- فەتحی باشا ئاغا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی.

لەئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا، سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی، لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوور خستووەتەوە، کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە. بە ووتەی میدیا و شیکەرەوەکانی لیبیا سەیفولئیسلام بەمزوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتگیری خۆی بۆ یەکێک لەکاندیدەکانی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت.

پێشتر سەرچاوەکانی لیبیا لە دانوستانەکانی خەلیفە حەفتەر لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵیان دا بوویە. ئەم سەرچاوانە پێیانوایە سەدام حەفتەر (کوڕی خەلیفە حەفتەر) لە ڕێگەی ئیماراتەوە سەردانی ئیسرائیلی کردووە و لەگەڵ زایۆنیستەکان تاوتوێ باردۆخی ئێستای لیبیا کردووە.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری لیبیا یەکەم هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەیە کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی موعەممەر قەزافی و ١٠ ساڵ شەڕی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت. بڕیار وابوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردنی لیبیا ئەنجام بدرێت کە لەبەر شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حکومەتی ویفاق بە سەرکردایەتی فائز ئەلسراج لەگەڵ سوپای نیشتمانی بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەر بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *