هێرش کرایە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا

پێنج شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 21 - 17:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=4250

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ئەللحیسی پارێزگای بەسرە کرایە ئامانجی هێرشێکی گروپی خۆڕاگری “سرايا اولياء الدم”.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەلایەن گروپی خۆڕاگری “سرايا اولياء الدم” لە پارێزگای بەسرەی عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا.
ئەم هێرشە ١٧٢ـەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکایە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە.

ئینفۆگرافیکی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی

گروپی خۆڕاگری “سرايا اولياء الدم” ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمەریکای لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئەللحیسی پارێزگای بەسرە لە عێراق بڵاوکردەوە.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .