دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی تاڵیبان و داعش، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

چوار شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 21 - 19:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=4226

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو لە ئەفغانستان و پاکستان، زیاتر لە ٢٤ کەس کوژران و برینداربوون.

هێرشەکانی داعش لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە شارەکانی کابول و غزنی وەک خوارەوەیە:
١- تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی حەڤدەی کابول کە بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون. ١٩ی تشرینی دووەم
٢- تیرۆری چەکدارێکی تاڵیبان لە پارێزگای لوگر. ١٩ی تشرینی دووەم
٣- هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی یەکەمی شاری جەلالئاباد کە بە هۆیەوە ٣ چەکداری تاڵیبان کوژران. ٢٠ی تشرینی دووەم
٤- تیرۆری سەربازێکی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان لە ناوچەی دووەمی شاری جەلالئاباد. ٢٢ی تشرینی دووەم
٥- هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی یەکەمی شاری جەلالئاباد کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران. ٢٢ی تشرینی دووەم
٦- تیرۆری ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری پاکستان لە شارۆچکەی باجور. ٢٣ی تشرینی دووەم
٧- تیرۆری یەکێک لە دانیشتوانی شیعەی ناوچەی ئیلیاس کالونی لە شاری راولپندی. ٢٣ی تشرینی دووەم
٨- تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی دووەمی شاری کابول کە بە ووتەی تاڵیبان بە هۆیەوە ٣ کەس برینداربوون. ٢٣ی تشرینی دووەم
٩- تەقینەوە لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی پارێزگاری ورسج لە پارێزگای تخار کە بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە لەوانە موحەمەد ئەنساروڵڵا ئەنساری”پارێزگاری ورسج برینداربوون. ٢٤ی تشرینی دووەم ( تا ئێستا تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام شێواز و چۆنیەتی هێرشەکە وەک هێرشەکانی پێشووتری ئەو گروپەیە.)

زیادبوونی چالاکییەکانی داعش، ئاماژە بە لاوازی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەدات. لە ئەگەری بەردەوامی لاوازی تاڵیبان و فراوانبوونی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش و زیادبوونی ژمارەی ئەو تیرۆریستانە کە لە هەموو نەتەوەکانی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست لەوانە تاجیک و ئویغورەکان و هتد تێدایە، سەرهەڵدان و کەوتنی ناوچەکانی ئەفغانستان لەلایەن داعشەوە دوور لە چاوەڕوانی نیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .