لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری سولێمانی و موهەندیس کۆدەبێتەوە

چوارشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2021 - 08:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=4201

بە پێی ڕێکەوتنی نێوان دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری سولێمانی و موهەندیس لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوە دەچێت.

لە سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی شاندە باڵاکەی دەزگای دادی ئێران بۆ عێراق، لە سەر دۆسیەی تیرۆری قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بڕیار درا کە لێژنە پەیوەندیدارەکانی هەر دوو وڵات لە سەر ئەم دۆسیەیە پەیوەندییەکی نزیکیان هەبێت و بە جیدی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن.

کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی لێژنەی لێکۆڵینەوە دۆسیەی فەرماندەکانی خۆڕاگری لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وڵاتی عێراق بەڕێوە دەچێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *