تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سۆماڵیا

دووشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2021 - 18:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=4137

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە شاری مۆگادیشو، ڕۆژنامەنووسی ناوداری سۆماڵی عەبدولعەزیز مەحمود گولد کوژرا.

لەم هێرشەدا گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب ئامێرێک لەبەردەم ئۆتۆمبیلێکدا تەقاندەوە کە گولد و بەڕێوەبەری تەلەڤزیۆنی نیشتمانی سۆماڵی و شۆفێرەکەیان تێدابوون. بە هۆی ئەم هێرشەدا سێ کەس و خودی تیرۆریستەکە کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، پەیامنێرێکی کردووەتە ئامانج کە بۆ ڕادیۆی مۆگادیشو کاری دەکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *